بوونی باڵندەکان تەنها
بۆ دابینکردنی جوانی و سەرسامی نیە بۆ ناو جیهان، بەڵکو بوونی ئەوان سوودی ژینگەیی
زۆرمان پێ دەدەن لە دوورترین خاڵی جەمسەرەوە تا دارستانە باراناویەکان و تا بیابان
و هەموو ژینگەیەک کە لەو نێوەندەدا هەیە باڵندەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە تێیدا.
بەپێی بڵاوکراوەیەکەی ماڵپەڕی bbcearth، یەکێک لە گرنگیەکانی بوونی باڵندەکان گرنگییانە بۆ هەڵاڵەکردن، ڕەنگە
ئێمە بیر لەوە بکەینەوە مێرووەکانی وەک هەنگ و پەپولەکان لەهەمان پۆڵین کردندان و
هەمان کار ئەنجام دەدەن، بەڵام باڵندەکان لە ٥٪ ی ئەو ڕووەکانەی مرۆڤ بۆ خواردن
یان دەرمان بەکاری دەهێنێت هەڵاڵە دەکەن، باڵندەکان یارمەتی چاندنی ژیان دەدەن لە
ڕێگەی پەرتبوونی تۆوەوە، ئەو تۆوانەی کە دەیخۆن لە ڕێگەی بەردانەوەیەوە بڵاویدەکەنەوە
و لەگەڵ کۆچکردنیان بۆ شوێنە دوورەکان ئەم تۆوانە لە سەرتاسەری جیهاندا
بڵاودەکەنەوە.
هاوکات، ساڵانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن تۆن مێرووی زیانبەخش
بە ڕووەکەکان دەخۆن، کە خزمەتگوزارییەکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەبەخشن لە
سەرتاسەری جیهاندا، لەدەستدانی ژیانی سروشتی ئەو کاتەیە کە باڵندەکان لەنەودەچن،
بەلەناوچوونی باڵندەکان ئیکۆسیستەمی ژیان لەسەر زەوی هەرس دەهێنێت، تەندروستی و
ژیانی مرۆڤەکان دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەستی بەرهەمە خۆراکیەکان کەم دەبنەوە
وکاریگەری لەسەر سیستەمی بازرگانی جیهانیش دەبێت، جگە لە لەناوچوونی کێڵگەکانی
دانەوێڵە و بەرهەمە ڕووەکیەکان بە هۆی زۆربوونی میروەکانەوە.
بی
بی سی باسی لەوەش کردووە لەدەستدانی شوێنی ژیان
و گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری زۆری لەسەر زیندەوەرەکانی هەموو جیهان هەیە، دەکرێت
ژمارەکان زیاتربکرێن بە کردارێکی بچووکی گرنگ وەک جێهێشتنی خۆراک بۆ باڵندەکان و
دابینکردنی ئاوی پاک و سازگار بۆ باڵندەی باخچەکان، بە تایبەتی لەو وەرزانەدا کە
دەستکەوتنی خۆراک بۆ باڵندەکان ئەستەمە، لەگەڵ ئەوەش بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ
پاراستنی مافی گشت ئاژەڵەکان.