ژنێکی میسری سکاڵای
یاسایی لەسەر مێردەکەی تۆمارکردووە و داوای لێکردووە لێی جیابێتەوە، چونکە
هاوسەرەکەی ئارەزووی خواردنی حمس و کەچەپ ناکات و ڕقی لە بۆنەکەشییەتی.
بەگوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی میسراوی، ئەو ژنە ڕایگەیاندووە پێش دوو مانگ هاوسەرگیریی لەگەڵ هیشامدا
کردووە، کە لە ڕێگەی وێنەی هاوڕێیەکی نزیکییەوە بینویەتی و دواتر یەکتریان ناسیوە
و هاوسەرگیرییان کردووە، هەروەک وتوویەتی "لەو کاتەدا کە بینیومە کەسێکی
هەبوو بووە و کێشەی دارای نەبووە، هیچ شتێکی بێزاری نەدەکردم".
لە درێژەی قسەکانیدا
بە دادگای وتووە "دوای مانگێک لە هاوسەرگیرییەکەم هەستمکردووە هاوسەرەکەم
حەزی لە حمس و کەچەپ و مایۆنیز نییە، خۆم بەتەنیا دەمخوارد".
ئەو ژنە ئاماژەی
بەوەکردووە، سەرەتای هاوسەرگیرییەکەیان هاوسەرەکەی حمس و کەچەپ و مایۆنیزی دەکڕی و
تەنانەت بۆ گەشتەکانیش لەگەڵ خۆی دەیبرد و بێزار نەدەبوو، بەڵام دوای ماوەیەک لە چەندبارەبوونەوەی
ئەو کارە بێزار بوو.
لەسەر ئەوەی مێردەکەی
ئارەزووی ئەو خواردنانە ناکات داوای جیابوونەوەی کردووە، بەڵام کاتێک مێردەکەی
ڕەتی کردووەتەوە لێی جیابێتەوە، بە توڕەیی ماڵەکەی بەجێهێشتووە و سکاڵای لەسەر
تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لێی جیابێتەوە.
ئ.ل