لە بەریتانیا پێشکەشکردن و پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ هەلی کارێکی جیاوازراگەیندرا، هەلی کارەکە تەماشاکردنی درامایەکی ئەمریکی لەخۆدەگرێت.
ماڵپەڕی "پلاتین کازینۆ" رایگەیاند، پێویستیان
بە چەند کەسێکە تەماشای هەموو ئەڵقەکانی درامای "زە سیمپسۆن" بکەن و
شیکارییان بۆ بکەن.
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی "شتێکی نهێنی نیە کە بەرهەمهێنەرانی
درامای زە سیمسۆن توانیویانە بە شێوەیەکی شاراوە چەند جارێک پێشبینی داهاتوو بکەن،
وەک پێشبینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بۆیە بڕیارماندا چەند کەسێک
دابمەزرێنین کە توێژینەوە لەبارەی ئەم درامایەوە بکەن."
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو کەسەی سیڤی دەنێرێت
یاخود فۆڕمی هەلی کارەکە پڕدەکاتەوە، دەبێت ئینگلیزی بزانێت و شیکەرەوەیەکی باش
بێت و لە هەمانکاتدا هەوادارێکی زنجیرە دراماکە بێت.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی هەلی کارەکەی
پێدەدرێت ٦٠٠٠ یۆرۆ کە دەکاتە ٦٩٨٠ دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت لەگەڵ چەن دیاریەکی
تر.