ژن و مێردێک لە کاتی وێنەگرتنی هاوسەرگیرییاندا دەکەونە ناو ڕووبارێکەوە

PM:12:12:08/09/2026

8336 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنی وێنەگرتنی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە بەریتانیا گۆڕا بۆ ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و پێکەنیناوی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، جیمی و میشێل وێدی تەمەن ٤٦ ساڵ، لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییاندا ئامادەکارییان دەکرد بۆ گرتنی وێنە لەسەر بەلەمێک لە ڕووباری بۆر لە پارێزگای نۆرفۆلک.

بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ڕوویدا؛ دوای تێکچوونی هاوسەنگییان، هەردووکیان کەوتنە ناو ڕووبارەکەوە و ئامادەبووانیان تووشی سەرسوڕمان کرد. لەبری دڵتەنگبوون، بووک و زاوەکە بە ڕوویەکی خۆش و بڕێک خەندەوە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد و بەردەوام بوون لە وێنەگرتن. دواتر وێنەکانیان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە و بوونە یادگارییەکی لەبیرنەکراو.

سەرەڕای ئەم ڕووداوە و چەندین ئاستەنگی دیکە، هاوسەرە بڕیاریان دا ئاهەنگەکەیان لە قەڵای نۆرویچ بەڕێوە ببات. زاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە پێش ڕووداوەکە چەپکە گوڵی بووکەکەی بیرچوو بوو و ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ هێنانی، جگە لەوەش لە ڕۆژی ئاهەنگەکەیاندا بارانێکی زۆر باریوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین مانگ بوو باران نەباریبوو.