دوای ١٦ ساڵ دابڕان، ئەسالە بە گۆرانییەکی نوێوە دەگەڕێتەوە بۆ سوریا

PM:12:27:07/09/2026

1720 جار خوێندراوەتەوە

کچی هونەرمەندی سوری ئەسالە نەسڕی ئاشکرای کرد کە دایکی ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی نوێ کە تایبەت بە گەڕانەوەی بۆ سوریا ئامادەکراوە، دوای دابڕانێک کە نزیکەی ١٦ ساڵی خایاندووە، هاوکات لەگەڵ کۆنسێرتە چاوەڕوانکراوەکەی لە دیمەشق.

ئەو کچەی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا کار لەسەر تۆمارکردنی گۆرانییەکە دەکرێت کە تایبەت بۆ ئەم بۆنەیە ئامادەکراوە و جەختیشی کردەوە کە کارەکە هەستێکی بەهێزی لەخۆگرتووە، وتی: "ناتوانم بۆتانی باس بکەم کە چەندە پڕ لە هەستە، بەڕاستی گۆرانییەکە مرۆڤ دەخاتە گریان."

ئەم خانمە هونەرمەندە ئامادەکاری دەکات بۆ بینینی هەوادارە سورییەکانی لە ڕێگەی کۆنسێرتێکەوە کە لە ١٧ی ئەیلوول لە هۆڵی "الفيحاء" لە دیمەشق بەڕێوەدەچێت.

هەوادارانی ئەو هونەرمەندە لە سوریا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کۆنسێرتەکەن، لە نێوەندی پێشبینییەکان بۆ ئەوەی گەڕانەوەی بۆ سەر شانۆی دیمەشق سوپڕایزی هونەری لەخۆبگرێت، لەوانەش پێشکەشکردنی ئەو گۆرانییە نوێیەی کە تایبەت بۆ ئەم بۆنەیە ئامادەکراوە.