دارینا کوربانۆڤا، پسپۆڕی
نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، ئەو ڕاهاتنە خراپانەی ئاشکرا کرد کە باشترە
دەستبەرداریان ببن بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
بەپێی وتەی ئەو، نەخۆشییەکانی دڵ و
بۆرییەکانی خوێن بە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدان لە سەرانسەری جیهاندا هەژمار
دەکرێن. کەواتە ئەو ڕاهاتنە خراپانە چیین کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر دڵ و
بۆرییەکانی خوێن دادەنێن و کەسەکە ڕووبەڕووی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە
مەترسیدارەکان دەکەنەوە؟.
ئەو دکتۆرە بەم شێوەیە وەڵامی ئەم
پرسیارەی داوەتەوە:
١. جگەرەکێشان، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ
تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
٢. زیادەڕۆیکردن لە خواردندا، بە
تایبەت خواردنە خێرا و چەورەکان.
٣. کەمیی چالاکیی جەستەیی لەگەڵ
وەرگرتنی زۆری کالۆری دەبێتە هۆی قەڵەوی، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ
و بۆرییەکانی خوێن دادەنێت.
٤. فشاری دەروونی درێژخایەن
کاریگەریی نەرێنی لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن دادەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی
هۆرمۆنەکانی فشار.