بۆچی هەمیشە لە گەرماودا بیرۆکەی باشمان بۆ دێت؟

PM:05:11:23/08/2026

1020 جار خوێندراوەتەوە

شووشتنی جەستە بە ئاوی گەرم یارمەتی خاوبوونەوەی مێشک دەدات و دوودڵی و مەودای پاشەکشەی دەروونی کەم دەکاتەوە. ئەمەش دەرفەت بە مێشک دەدات بە ئازادی بچێتە ناو فکردن و خەیاڵکردنەوە.

لە ڕووی دەمارناسییەوە، مێشک دەچێتە بارودۆخێکی هێورکەرەوە و شەپۆلەکانی ئەلفا لەناو مێشکدا زیاد دەکەن. ئەم شەپۆلانە ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە و دۆزینەوەی بیرۆکەی نوێ.

لە لایەکی ترەوە، ئاوی گەرم دەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی ماددەی دۆپامین لە جەستەدا، کە هەستێکی خۆش دروست دەکات و یارمەتی بەهێزکردنی تەرکیز و دروستبوونی ژوانگە و چەمکی نوێ دەدات.

لە ڕووی هەستیارییەوە، دەنگی ئاوەکە هەموو دەنگەدەنگێکی تری دەوروبەر دەشارێتەوە و نەبوونی مۆبایل یان شاشە و ئەرکەکانی تر، بۆشایییەکی تەواو بە مێشک دەبەخشێت بۆ ئەوەی کێشە و پەیڕەوە ئاڵۆزەکان لە پشتی پەردەی هۆشیارییەوە شی بکاتەوە.