چۆن ڕێگری لە شەکرەی جۆری دووەم بکەین؟

PM:05:20:21/08/2026

6184 جار خوێندراوەتەوە

ڕێگری لە شەکرەی جۆری دووەم زۆر قورس نییە و پێویستی بە گۆڕانکاریی گەورە نییە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"healthline تەنها بە دابەزاندنی ٪٥ تا ٪٧ی کێشی جەستەت، ئەنجامدانی نیو کاتژمێر وەرزش لە زۆربەی ڕۆژەکاندا و خواردنی خۆراکی تەندروست، دەتوانیت مەترسییەکە بە تەواوی کەم بکەیتەوە.

لەنێو ژەمەکانتدا هەوڵ بدە سەوزە، میوە، فاسۆلیا و دانەوێڵەی تەواو وەک برنج و شۆفان زیاتر بخۆیت، چونکە فایبەرییان زۆرە، لە بەرامبەردا، خواردنەوە شیرینەکان وەک ساردی و شەربەت لەگەڵ ئاردی سپی، شیرینی و جۆرەکانی مەعکەرۆنی کەمبکەرەوە، لە شوێنی ڕۆنی سوورەکراویش، گوێز، تۆو و ڕۆنی زەیتوون بەکاربهێنە.

ڕۆژانە نیو کاتژمێر پیاسەکردن، مەلەکردن یان پایسکیل سواری هەفتەی پێنج ڕۆژ بەسە بۆ ئەوەی جەستەت باشتر ئەنسۆلین بەکاربهێنێت.

ئەگەر زۆر دانیشتوویت، هەموو کاتژمێرێک هەستەرەوە و تۆزێک بجووڵێ، لە کۆتاییشدا، واز لە جگەرەکێشان بهێنە، خەوێکی باش بخەوە و جار بە جار سەردانی پزیشک بکە بۆ پشکنینی ڕێژەی شەکری خوێنت.