دراگۆنە بچووکەکان دووبارە دەرکەوتوونەتەوە

PM:06:02:18/08/2026

9908 جار خوێندراوەتەوە

قرمزیی سیخورپێی بۆرنیۆ، کە بە «دراگۆنی بچووک»ـی خشۆکەکان دەناسرێت، بونەوەرێکی دەگمەن و نهێنییە کە تەنها لە دارستانە باراناوییەکانی دوورگەی بۆرنیۆدا دەژێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"futura"، ئەم گیاندارە تاکە ڕزگاربووی خێزانی (Lanthanotidae)یە و وەک بەردینەیەکی زیندوو سەیر دەکرێت، چونکە بنەچەکەی بۆ زیاتر لە ٦٦ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، واتا سەردەمی دایناسۆڕەکان.

ئەم دراگۆنە بچووکە بە شەودا چالاکە و بە ڕۆژ لەژێر بەرد و گەڵای ڕووەکەکاندا خۆی دەشارێتەوە، بەهۆی ڕەنگی پێستی و ئەو قوڕ و خۆڵەی بە جەستەیەوە دەنووسێت، خۆگونجاندنێکی بەهێزی هەیە کە بینینی لەژێر دارستانەکاندا زۆر ئەستەم کردووە.

لە ئێستادا ئەم جۆرە لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە بەهۆی تێکدانی دارستانەکان و ڕاوکردنی نایاسایی بۆ بازرگانیکردن پێوەی.

یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت (IUCN) خستوویەتییە ناو لیستە سوورەکەی گیاندارە هەڕەشەلەسەرکراوەکان. زانایان جەخت دەکەنەوە کە پاراستنی ژینگەکەی و ڕێگریکردن لە بازرگانیکردنی نایاسایی، تاکە ڕێگەیە بۆ مانەوەی ئەم ئاژەڵە دەگمەنەی مێژووی زەوی.