چۆنیەتیی چارەسەرکردنی بۆنی ناخۆشی دەم

PM:01:44:17/08/2026

14180 جار خوێندراوەتەوە

چارەسەر کردنی بۆنی ناخۆشی دەم کارێکی ئاسانە بەڵام بەردەوامی دەوێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"
mayo clinicبۆ ئەوەی بە خێرایی لە بۆنی ناخۆشی دەم ڕزگارت ببێت و ڕێگریی لێ بکەیت، ڕۆژانە دوو جار ددان و زمانت بە فڵچە بشۆ، ڕۆژانە پەتی ددان بەکاربهێنە، ئاوی زۆر بخۆوە و بنێشتی بێ شەکر بجوو. ئەگەر بۆنەکە بەردەوام بوو، ڕەنگە نیشانەی نەخۆشیی پووک یان کێشەیەکی تری تەندروستی بێت، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.

پاککردنەوەی ددانەکان بە فڵچە لە ڕۆژێکدا دوو جار بۆ ماوەی دوو خولەک و بەکارهێنانی پەتی ددان بە شێوەیەکی ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ لادانی پاشماوەی خواردن. هەروەها پاککردنەوەی زمان بە هێواشی بە فڵچە یان بە ئامێری تایبەتی زمان پاککردنەوە بەکتریای شاراوە لەناو دەبات.

لە لایەکی ترەوە، خواردنەوەی ئاو دەم بە تەڕی دەهێڵێتەوە و بڕی زیادەی خواردن و بەکتریاکان دەشۆرێتەوە، جوینی بنێشتی بێ شەکر، بەتایبەت ئەو جۆرانەی خەسییەتی زایلۆتۆلیان (Xylitol) تێدایە، ڕژاندنی تفت زۆرتر دەکات و بەرەنگاری بۆنی ناخۆش دەبێتەوە.

لە ڕووی سیستەمی خۆراک و شێوازی ژیانەوە، باشترە خۆت لە خواردنی بەهێزی وەک سیر، پیاز و خواردنە زۆر تونەکان بپارێزیت پێش ئەوەی بچیتە ناو کۆڕ و کۆبوونەوەکان.