زیاتر لە ١٥٠ ساڵ بەسەر دەرکەوتنی ڤازلینداتێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستاش پێگەی خۆی وەک یەکێک لە سادەترین و پربەکارهێنراوترین
بەرهەمەکانی چاودێری پێست پاراستووە.
بەپێی ماڵپەڕی "WebMD"،
ئەرکی ڤازلین تەنها
بۆ چارەسەری وشکبوونی پێست نییە، بەڵکو چینێکی دابڕ لەسەر پێست دروست دەکات کە
لەدەستدانی ئاو کەم دەکاتەوە و لە هۆکارە دەرەکییەکان دەپاریزێت.
دیارترین سوودەکانی ڤازلینئەمانەن:
١.هێشتنەوەی ناوچەی برین بە شێداری
یارمەتی خێرا چاکبوونەوەی دەدات.
٢. توانای پێست بۆ هێشتنەوەی ئاو
بەهێزتر دەکات و بۆ کەسانی تووشبوو بە ئێکزیما و سەدەفی زۆر گونجاوە.
٣. ڤازلین ڕێگری لە وشکی و سووربوونەوەی پێستی
منداڵان دەکات.
٤. وەرزشوانان دەتوانن چینێکی تەنکی ڤازلین لەسەر
ئەو شوێنانە بدەن کە ڕووبەڕووی لێکخشاندن دەبنەوە (وەک ڕان و پاژنەی پێ) تا ڕێگری
لە بڵقکردن و برینداربوون بکەن.
٥. لە کاتی هەڵامەتدا بۆ شێدارکردنەوەی
ژێر لووت زۆر بەسوودە.
٦. لێدانی بڕێکی کەم لە ڤازلین دوای
شێدارکردنیان، یارمەتی نەرمکردنەوەی دەوروبەری نینۆک و بەهێزکردنی نینۆکەکان دەکات.
لەگەڵ هەموو ئەم سوودانەدا، ڤازلین بۆ
هەموو شوێنێکی جەستە گونجاو نییە، ئەو کەسانەی پێستیان چەورە یان ئامادەیی
زیپکەیان هەیە، باشترە لە دەموچاو و شوێنە چەورەکانی نەدەن، چونکە چەوری و
بەکتریان زیاد دەکات و زیپکەکان خراپتر دەکات.