ئەگەر کەسێک لەهۆش خۆی چوو چیبکەین؟

PM:01:58:14/08/2026

2764 جار خوێندراوەتەوە

هەموومان کەم تا زۆر بەرکەوتنمان لەگەڵ کەسێکدا هەبووە کە بوراوەتەوە یان لەهۆش چووە.

ئەگەر کەسێک لەپڕ بوورایەوە یان لەهۆش خۆی چوو، یەکەم شت ڕێکی بیخە سەر پشت و قاچەکانی تۆزێک بەرز بکەرەوە، نزیکەی ٢٠ تا ٣٠ سانتیمەتر، بۆ ئەوەی خوێن باشتر بڕواتەوە بۆ مێشکی.

ئەگەر گەرووی توند بوو، زنجیری هەبوو یان قایشی بەستبوو، بیکەرەوە تا بە ئاسانی هەناسە بدات، هاوکات سەیری سنگی بکە و بیپشکنە بزانە هەناسە دەدات یان نا، و ڕێگە مەدە خەڵک دەوری بگرن تا هەوای پاکی بەربکەوێت.

ئەگەر لە ماوەی یەک خولەکدا نەهاتەوە سەر خۆی، دەستبەجێ پەیوەندی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە بکە.

دوای ئەوەی هاتەوە سەر خۆی، ڕێگەی مەدە یەکسەر بە پەلە هەڵستێتەوە و لێیگەڕێ چەند خولەکێک بە ڕاکشاوەیی بمێنێتەوە. دواتر بە هێواشی یارمەتی بده سەرەتا دانیشێت پێش ئەوەی هەڵستێتە سەر پێ.

لە کۆتاییدا، تا بە تەواوی هۆشی نەیەتەوە سەر خۆی و چاک نەبێتەوە، بە هیچ شێوەیەک ئاو یان خواردنی پێ مەدە.