دوو منداڵ لە نەخۆشخانە تێکەڵ بوون و دوای ٣٧ ساڵ پێیان زانی!

PM:04:08:12/08/2026

12188 جار خوێندراوەتەوە

دوو ژنی چینیی تەمەن ٣٧ ساڵ بە ناوی هوانگ شیاولین و لی هوی، دوای نزیکەی چوار دەیەی تەواو بۆیان دەرکەوت کە لە کاتی لەدایکبوونیاندا لە نەخۆشخانەیەکدا ئاڵوگۆڕیان پێکراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"NDTVسەرباری ئەو هەڵەیەی نەخۆشخانەکە لە ساڵی ١٩٨٩دا، هەردوو ژنەکە لە دووریی تەنها ٤ کیلومەتر لە یەکترییەوە گەورە بوون.

کێشەکە لە ئۆکتۆبەری ١٩٨٩ لە نەخۆشخانەی گەلی چینگیوان لە گوانگدۆنگ دروستبوو، کاتێک سیستەمی بەستنی قۆڵبەندی ناو نەبوو و تەنها کارت لەناو جلەکانیاندا دادەنرا.

هوانگ کە لە خێزانێکی دەوڵەمەندی کارمەندی حکومی گەورە بوو، بەهۆی جیاوازیی جۆری خوێنی لە باوکی، بووە هۆی گومان و جیا بوونەوەی دایک و باوکی، کە دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕاستییەکەی بە پشکنینی DNA بۆ دەرکەوت.

لە لایەکی ترەوە، (لی) لە خێزانێکی کەم داهات و پڕ لە قەیرانی دارایی گەورە بوو و ناچار بوو قوتابخانە جێبهێڵێت و کار بکات، کە بەهۆی ماندووبوونی زۆرەوە تووشی نەخۆشیی خوێن و نەشتەرگەریی ڕژێنی دەرەقی بوو.

دوای دەستنیشانکردنی زانیارییەکان بە یارمەتیی پۆلیس، هەردوو ژنەکە بۆ یەکەمجار لە کافێیەک کۆبوونەوە، ئەگەرچی لی شۆک بوو بەوەی لە دووریی تەنها ٤ کیلومەتر لە دایک و باوکی ڕاستەقینەی خۆی ژیاوە، بەڵام هەردووکیان بڕیاریاندا لەگەڵ ئەو خێزانانەدا بژین کە پەروەردەیان کردوون.

کاتێک داوای تۆمارەکانی کۆنی نەخۆشخانەکەیان کرد، پێیان ڕاگەیەندرا کە دۆسیەکان نەدۆزراونەتەوە و بەشێک لە کارمەندانی ئەو کاتەش خانەنشین بوون یان کۆچی دواییان کردووە.