لەرزینی دەست
واتە گرژبوونی نائارەزوومەندانە و ڕیتمیی ماسولکەکان.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"MDT"، ئەم حاڵەتە دەکرێت بەهۆی هۆکاری
رۆژانەی ئاساییەوە وەک زۆر خوارنەوەی کافایین، سەرئێشە و دڵڕاوکێ، یان کەمیی خەو
دروست ببێت.
هەروەها دەکرێت
ئاماژە بێت بۆ کێشەی تەندروستی وەک چالاکبوونی زۆری ڕژێنی دەرەقی، کاریگەریی
لاوەکیی دەرمان، یان کێشە دەمارەیییەکان.
هۆکارە ئاسایی
و ڕۆژانەیییەکان:
١. زۆرخواردنەوەی
کافایین: وەک زۆر خوارنەوەی قاوە، چا، یان
خواردنەوە وزەبەخشەکان.
٢. ستریس
و دڵڕاوکێ: بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی ئەدریناڵین
بەهۆی ترس، دڵڕاوکێ یان شڵەژان.
٣. شەکەتی
و ماندوێتی: کەمیی خەو یان ماندووبوونی زۆری
جەستەیی.
٤. دابەزینی
شەکری خوێن: برسییەتی یان دابەزینی ڕێژەی شەکر لە
خوێندا.
هۆکارە
تەندروستی و پزیشکییەکان:
١. لەرزینی
سەرەکی (Essential tremor): حاڵەتێکی
باوە و زۆرجار بۆماوەیییە کە دەبێتە هۆی لەرزینی دەست لە کاتی جووڵەدا.
٢. تەمبەڵی
یان چالاکبوونی زۆری ڕژێنی دەرەقی: دروستبوونی زۆری هۆرمۆنەکان کە
میتابۆلیزمی جەستە خێرا دەکات.
٣. کاریگەریی
لاوەکیی دەرمان: وەک دەرمانی ڕەبۆ (تەنگەنەفەسی)،
دەرمانی دژەخەمۆکی یان بەهێزکەرەکان.
٤. نەخۆشییە
دەمارییەکان: هۆکارە کەمتر باوەکان وەک نەخۆشیی
پارکینسۆن یان ڕەقبوونی فرەیی (MS).