بۆچوونی زۆر
جیاواز هەیە لەسەر ئەوەی کە، ئایا کام شیر گونجاوترینە بۆ منداڵ، شیری دایک یان
قوتوو؟
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"kids health"،پزیشکان و
شارەزایانی تەندروستی شیری دایک بە باشترین و تەواوترین هەڵبژاردنی خۆراکی بۆ
کۆرپەلە دەزانن، چونکە بەپێی پێویستییەکانی منداڵەکە دەگۆڕێت و دژەتەنی زیندوو بۆ
بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دابین دەکات.
بەڵام شیری
قوتووش بژاردەیەکی سەلامەت، تەندروست و پێویستە لە کاتێکدا کە شیردانی سروشتی
ئەستەم بێت، و هەموو ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان بۆ گەشەی منداڵ دابین دەکات.
سوودەکانی شیری
دایک:
١. بەرگریی
جەستە: خڕۆکەی سپیی خوێن، ئەنزیم و دژەتەنی
تێدایە کە کۆرپە لە هەوکردن، سکچوون و کێشەکانی گوێ دەپارێزێت.
٢. هەرسکردن: بە جۆرێک پێکهاتووە کە زۆر ئاسان هەرس دەبێت و
لەگەڵ گەدەی نەرمی کۆرپەدا دەگونجێت.
٣. ئاسانی: هەمیشە بە پلەی گەرمیی گونجاو ئامادەیە و پێویستی
بە هیچ ئامادەکارییەک نییە.
سوودەکانی شیری
قوتوو:
١. نەرمیی
لە بەکارهێناندا: دەرفەت بە هاوسەر یان ئەندامانی تری
خێزان دەدات بەشداری لە شیرداندا بکەن و پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کۆرپەکە دروست
بکەن.
٢. بەهای
خۆراکی: بەشێوەیەکی زانستی بە ڤیتامین، کانزا
و ترشە چەورییەکان دەوڵەمەند کراوە بۆ پشتیوانیکردنی گەشەی ئاسایی.
٣. دەستنیشانکردنی
بڕ: یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی وردی
ڕێژەی ئەو شیرەی منداڵەکە دەیخواتەوە.
٤. بەردەستبوون: بەدیلێکی جێی متمانەیە ئەگەر دایکەکە تووشی کێشەی
تەندروستی، کەمیی شیر یان زەحمەتی لە شیرداندا ببێتەوە.