دکتۆر ئەلێکساندرا ڕازارینۆڤا، پسپۆڕی
نەخۆشییەکانی جگەر و شارەزای خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە بەسوودترین خۆراکەکان بۆ
تەندروستیی جگەر بریتیین لە قاوە، برۆکلی و خۆراکە دەریاییەکان.
بەپێی وتەی ئەو، کینۆا (جۆرێکە لە دانەوێڵە) تەندروستیی جگەر باشتر دەکات، چونکە پڕۆتینی
ڕووەکی، ڕیشاڵ، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و پۆلیفینۆڵی تێدایە کە تایبەتمەندیی
دژەئۆکسێنیان هەیە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر جگەر دروست دەکەن.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە
پاقلەمەنییەکان بەسوودن بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڕیشاڵ و پڕۆتینی ڕووەکی، و ماسییە
دەریاییەکان دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣، کە کاریگەریی دژەهەوکردنیان
هەیە و ڕژانی زراو باشتر دەکەن. هەروەها خواردنەوەی قاوەی سروشتیی بێشەکر پەیوەستە
بە کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە ڕەقبوونی جگەر و بەرەوپێشچوونی تێکچوونی
شانەکانی جگەر.
لە هەمان کاتدا دەبێت شێوازی ژیانی
تەندروست پەیڕەو بکرێت و سنوورێک بۆ خواردنی ئەو خۆراکانە دابندرێت کە زیان بە
فەرمانەکانی جگەر دەگەیەنن، وەک کهول، خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە شەکری زیادکراو و
ژەمە خێراکان.
ئاماژە بەوەش کراوە کە توێژەرانی
زانکۆی چین، پێشتر دۆزیویانەتەوە کە خواردنی بەردەوامی کینوا دەتوانێت کەڵەکەبوونی
چەوری لە جگەردا کەم بکاتەوە و پرۆسەی میتابۆلیزم باشتر بکات لە حاڵەتەکانی
نەخۆشیی جگەری چەوری پەیوەندیدار بە میتابۆلیزمەوە.