ماڵەکەی سپایدەرمانی کڕی بەڵام چی ڕوویدا؟

PM:12:21:09/08/2026

37576 جار خوێندراوەتەوە

خاوەنی ماڵێک لە نیویۆرک کە هەمان ناونیشانی ماڵی سەرەکیی "سپایدەرمان"ـێ هەیە، ئەزموونی خۆی دەربارەی وەرگرتنی سەدان نامەی سۆزدارانەی منداڵان و سەردانی هەوادارانی لە سەرتاسەری جیهانەوە بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"nypost"جاک شی، سێ ساڵ پێش ئێستا خانووێک لە ژمارە ٢٠ی شەقامی ئینگرام لە ناوچەی فۆڕێست هێڵز لە کوینس کڕی، بێ ئاگاداری لەوەی ئەم ناونیشانە ڕێک هەمان ئەو ناونیشانەیە کە لە کۆمیکەکاندا بۆ ماڵی پیتەر پارکەر بەکارهاتووە.

جاک دەڵێت خەڵکێکی زۆر لە بەریتانیا، ئیرلەندا، ئیتالیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەردانی ماڵەکەی دەکەن بۆ گرتنی وێنە و ناردنی نامە، بەتایبەت دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی "Brand New Day" لە هۆڵەکانی سینەمادا، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سپایدر مان لای خەڵک وەک هێمایەک بۆ پاڵەوانێتی و ڕۆحی ئەمریکی دەبینرێت.