ڕۆژی ۱٢ی ئابی ٢٠٢٦ ئاسمانی زەوی شایەتی
ڕوودانی سێ دیاردەی گەردوونیی ناوازە دەبێت لە یەک کاتدا.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"alsumaria"، ئەم ڕوداوانە پێکهاتوون لە خۆرگیرانی
تەواوەتی، بارینی شەهابەکان (البرشاويات)، و ڕیزبوونی هەسارەکان.
ڕوونکردنەوەی
زانستیی ئەم دیاردانە و ئەو شوێنانەی لێیانەوە دەبینرێن بەم شێوەیەیە:
دیاردەکان و
شوێنی بینینیان: ١. خۆرگیرانی تەواوەتی: مانگ
بە تەواوی ئاستی خۆر دەشارێتەوە، هێڵی بینینی ئەم خۆرگیرانە تەواوەتییە لە
ڕۆژئاوای ئایسلەندا، گرینلاند، باکووری ئیسپانیا، و بەشێک لە پورتوگال دەبێت.
وڵاتانی ئیسپانیا و ئایسلەندا باشترین شوێن دەبن بۆ بینینی، لە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەداش بە شێوەی نیمچەیی دەبینرێت.
٢. بارینی
شەهابەکان: لە شەوی ۱٢ی ئاب تا بەرەبەیانی ۱٣ی ئاب دەگاتە لوتکە و دەکرێت لە کاتژمێرێکدا تا ۱۰۰ شهاب ببێنرێت، بەهۆی نوێبوونەوەی
مانگ و نەبوونی ڕووناکی لە ئاسماندا، دەرفەتی بینینیان زۆر گونجاو دەبێت.
٣. ڕیزبوونی
هەسارەکان: هەسارەکانی موشتەری، عەتارد، مەریخ،
زوحەل، ئۆرانس و نێپتۆن لە کەوانەیەکدا ڕیز دەبن. مەریخ و زوحەل بە چاوی ئاسایی
دەبینرێن، بەڵام عەتارد و موشتەری پێویستیان بە سەرنجی زیاترە چونکە لە ئاسۆی
ڕۆژهەڵاتەوە نزم دەبن، و ئۆرانۆس و نێپتۆنیش پێویستیان بە دووربین و تەلەسکۆپ
دەبێت.
ڕوونکردنەوەی
زانستی: زانایانی گەردوونناسی دووپاتی
دەکەنەوە کە ڕوودانی ئەم سێ دیاردەیە لە یەک ڕۆژدا تەنها ڕووداوێکی سروشتیی
ئاساییە و لە ڕووی زانستییەوە پێشبینیکراوە.
سەرجەم ئەو
دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە کە ئەم دیاردەیە بە کارەسات،
نەبوونی کشتوکاڵ یان نیشانەی کۆتایی جیهان دەبەستنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ
بنەمایەکی زانستییان نییە.