نەبوونی
هاوسۆزی لە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکاندا دەبێتە هۆی تێکدانی خۆشەویستی و
لەناوبردنی ڕێزگرتنی یەکتری.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"yourtango"، ئەو پیاوانەی هاوسۆزییان نییە،
زۆرجار کۆمەڵێک ڕستەی بێزارکەر و تێکدەر بەرامبەر هاوسەرەکانیان بەکاردێنن بۆ
دەربازبوون لە بەرپرسیارێتی.
بەکارهێنراوترین
ئەو ڕستانەی پیاوانی بێ هاوسۆزی بەکاریان دێنن:
١. تێناگەم
بۆچی ئەوەندە بێزاریت: بەم ڕستەیە سووکایەتی بە هەستی
هاوسەرەکەی دەکات و کێشەکان بچووک دەکاتەوە تا خۆی لە تاوان دەرباز بکات.
٢. ئەوە
خەتای خۆتە: هەڵەکانی خۆی دەخاتە سەر هاوسەرەکەی
بۆ ئەوەی داوای لێبوردن نەکات.
٣. تەنها
یاری و قسەی خۆش بوو: ڕەفتارە خراپەکانی و سووکایەتییەکانی
بە ناوی گاڵتەکردنەوە دەشارێتەوە.
٤. وازی
لێبهێنە و لەبیری بکه: ئاسوودەیی خۆی لەپێش چارەسەرکردنی
کێشەکان و خەمەکانی هاوسەرەکەی دادەنێت.
٥. مەبەستم
ئەوە نەبوو: لەبری داواکردنی لێبوردن بۆ ئەو
ئازارەی دروستی کردووە، هەوڵدەدات تاوانباریی خۆی بە بێمەبەستی داپۆشێت.