فیلمی نوێی
هەڵکەوت مستەفا بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڤێنس دەکات
فیلمی سینەمایی
(بەهەشت
نابینیت ئەگەر ژن بتکوژێت)، نوێترین بەرهەمی دەرهێنەری دیاری کورد هەڵکەوت
مستەفا، بۆ بەشداری لە ٨٣یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە ئیتالیا
هەڵبژێردرا و یەکەم نمایشی جیهانیی خۆی لەوێ بەدەستدەهێنێت.
ئەم بەرهەمە
چیرۆکی ئازایەتیی کچە قەناستێکی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە کە بۆ ڕزگارکردنی خوشکەکەی بە
نهێنی دەچێتە ناو ڕێکخراوی داعش. دەرهێنەر لەسەر بنەمای دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ژنە
پێشمەرگەکان سیناریۆکەی نووسیوە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای (هەنێ فیلم)ی
نەرویجییە و بە هاوبەشی لەنێوان نەرویج، سوید، ئیمارات و هەرێمی کوردستان
دروستکراوە.
هەڵکەوت مستافا
نووسەر و دەرهێنەری فيلمەکە دەڵێت: زۆر خۆشحاڵم کەیەکەم نمايشى
جيهانيى فيلمە نوێکەم لەڤێنيس دەبێت؛
فيلمێک کە ئازایەتى و خۆڕاگريى ژنى کورد بە جيهان
پيشان دەدا، سوپاسى هەموو ئەو کەسانە دەکەم کەلە دروستکردنى
ئەم فيلمەدا هاوکار و هاوسەفەرم بوون٠
فێستیڤاڵی ڤێنس
لە ٢ تا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت. هەڵکەوت مستەفا کە
پێشتر بە فیلمەکانی (کلاسیکۆ) و دۆکیۆمێنتاریی (شاردنەوەی سەدام حسین) ناوبانگی
جیهانیی پەیدا کردبوو، بەم بەرهەمە نوێیە بەشداری لە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە
سینەماییەکانی جیهان دەکات.