هونەرمەند سەفین بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:05:25:23/06/2026

452 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی کورد سەفین بەرزنجی دوای دابڕانێکی زۆر نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "ماشەڵڵا" بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو، سەفین بەرزنجی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا بەرهەمی گۆرانی"ماشەڵڵا" بەردەستە بۆ گوێگران، کاری دابەشکردنی میوزیکی ئەم بەرهەمە لەلایەن "stella music production"ـەوە بۆ کراوە، هەروەها هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن شاعیر "ڕیبواری دەڵاک"ـەوە نوسراوە.

ئەم هونەرمەندە ڕاشیگەیاند کە ئاوازی بۆ زیاتر لە ١٠٠ هۆنراوەی ئەم شاعیرە داناوە و بەم زوانە بڵاودەکرێنەوە.