هونەرمەند حەمید عوسمان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا

PM:03:00:19/06/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی بەتوانای کورد، حەمید عوسمان لە وڵاتی هۆڵەندا خەڵاتێکی ڕێزلێنانی تایبەتی پێبەخشرا.
هونەرمەند عەمید عوسمان لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای میدیایی ئێن ئاڕتی دوو ڕایگەیاند، لە وڵاتی هۆڵەندا و لە کۆبونەوەیەکی ناوازەدا کە لەلایەن هەندێک ڕیکخراوی بیانی و کوردییەوە ڕێکخرابوو، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لەلایەن ڕێکخراوی"چەپک"ـەوە، لە پای هەوڵ و ماندووبوونی لە بواری هونەریدا.

ئەم خەڵاتە بۆ ئەو بەهرەمەندانەن کە خزمەت بە بوارێکی دیاریکراوی هونەر دەکەن لە وڵاتانی دەرەوەدا، ئاماژەشی بەوەکرد کە گەیشتن بەو ئاستە بە ئاسانی نەهاتووەتە دی و چەندین قورسیو نشێوی تێپەڕاندووە لە درێژەی ڕێگای هونەریی خۆیدا.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد کە چەند بەرهەمێکی ناوازەی، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.