بەم شێوازە قۆزی ئامادە بکە

PM:12:59:17/10/2021

8044 جار خوێندراوەتەوە

قۆزی یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان، شێواز و چۆنیەتی ئامادەکردنی ئاسانە و چەند کەرەستە و پێداویستییەکی کەمی دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنێکی قورسە و باشترە زیاتر لە نیوەڕواندا بخورێت،

پێداویستییەکانی:

چەند پارچەیەک گۆشت "ڕانی ئاژەڵەکە یان یەکێک لە بەشە گەورەکانی ئێسکی ئاژەڵەکە"

کەوچکێکی زەڵاتە کاری

سێ کەوچکی چێشت ڕۆن

خوێ بەپێی پێویست

نیو کەوچکی زەڵاتە بەهاراتی کەباب

یەک کەوچکی زەڵاتە بەهاراتی تێکەڵ

ئاو بەپێی پێویست

ئامادەکردنی:

سەرەتا گۆشتەکە بەجوانی دەشۆرێتەوە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە کە بڕێک ڕۆنی تێدابێت تا هەردوو دیوەکەی بەجوانی ئاڵ بێت.

خوێ و بەهاراتەکان دەکرێتە مەنجەڵەکەوە دوای دوو خولەک بەپێی پێویست ئاوی تێدەکرێت، بەڵام نابێت لەیادبکرێت تەنها یەک جار ئاوی تێدەکرێت.

لەدوای ئەوەی هاتە کوڵ ئاگرەکەی کز دەکرێت و سەری دادەپۆشرێت، بۆماوەی کاتژمێرێک لەسەر ئاگر دەمێنێتەوە، یان تا ئەو کاتەی هەست دەکەیت بەجوانی کوڵاوە و گۆشتەکەی نەرمبووە لەسەر ئاگربێت.

لە کۆتایدا گۆشتە کوڵاوەکە لە ئاوەکەی جیادەکرێتەوە و دەخرێتە سەر برنجی سادە یان بریانی یاخود قەرەخەرمان و پێشکەش دەکرێت.