کیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:04:38:08/06/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە.

کیژان ئیبراهیم خەیات، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمێکی نوێی بڵاودەکاتەوە.

کیژان ئیبراهیم خەیات لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـی شاری سلێمانییە و کچی هونەرمەند ئیبراهیم خەیاتەو بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەریی دەکات و بەشداریی لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانیدا کردووە.