هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی
کردووە کە گۆرانییەکە بەناوی "جەزاب".
هەردی سەلامی لەهەژماری ئینستاگرامەکەی لە پارچە ڤیدیۆیەکدا نوێترین گۆرانی
خۆی ئاشکراکردووە، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرهەمە نوێیەکەی لە ژێر ناوی
"جەزاب" بڵاوبکاتەوە.
هەردی سەلامی، لەساڵی
١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا
وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی
و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە.
ئ.ل