ڕووداوەکانی شەمەندەفەر لە هیندستان بەهۆی جێهێشتنی
دەرگاکان بە کراوەیی لە کاتی ڕۆیشتندا بەردەوام دووبارە دەبنەوە و بەو هۆیەوە ژیانی
زۆر کەس دەکەوێتە مەترسییەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "eremnews"، پیاوێک بە شێوەیەکی زۆر ترسناک لە مردن رزگاری دەبێت، لە ڕووداوێکدا
کە کۆتایی مانگی ئازار ڕوویدا و وردەکارییەکانی بەم دواییانە ئاشکرا کران، پیاوەکە
هەوڵی دەدات سەر بکەوێتە سەر شەمەندەفەرەکە بەڵام بە شێوەیەکی ترسناک دەکەوێت و مەترسی
لەسەر ژیانی دروست دەبێت.
لەو دیمەنانەی کە کامێراکانی چاودێری تۆماریان
کردووە، دەردەکەوێت پیاوەکە هەوڵ دەدات سەر بکەوێتە سەر شەمەندەفەرەکە لە کاتی ڕۆیشتنیدا،
بەڵام پێی دەخلیسکێت و بە شێوەیەکی ترسناک دەکەوێت.
جەستەی پیاوەکە چەند جارێک لە نێوان شەمەندەفەرەکە
و قەراغی وێستگەکەدا دەخلیسکێت، ئەمەش دیمەنێکی سامناکی دروست کرد کە هەموو ئەو کەسانەی
بینەری بوون تووشی شۆک بوون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پیاوەکە برینی
سەختی لە سەر و قۆڵیدا هەبووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، تا ئێستاش لە ژیاندایە
بەڵام دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.