ئیلۆن مەسک داواکارییەکی جیاوازی هەیە

PM:01:14:04/04/2026

2776 جار خوێندراوەتەوە

ئیلۆن مەسک داوا لە بانکەکان دەکات بەشداری لە خزمەتگوزاریی گرۆکدا بکەن.

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیلۆن مەسک داوای لە چەند بانک و ڕاوێژکارێکی دیکە کردووە، بەشداری لە ڕۆبۆتی چاتی گرۆکدا بکەن، کە سەر بە کۆمپانیاکەیەتی و بە ژیریی دەستکرد کار دەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەندێک لە بانکەکان پێشوەختە ڕەزامەندییان دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی دەیان ملیۆن دۆلار ساڵانە لە پێناو گرۆکدا، و دەستیان کردووە بە تێکەڵکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە لەگەڵ سیستمەکانی زانیاری و تەکنەلۆژیای خۆیاندا.