لە ڕووداوێکی
سەیر و وەک دیمەنی فیلمە کۆمیدییەکان، کارمەندانی باڕێک لە شاری مالاگای ئیسپانیا
توانییان ڕێگری لە دزییەکی چەکداری بکەن تەنها بەهۆی ئەوەی وایانزانیبوو دزەکە
هاوڕێیەکی خۆیانە و گاڵتەیان لەگەڵ دەکات.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"ndtv"،کاتێک پیاوێک
بە چەقۆیەکی گەورەی جۆری ماچێتی چووە ناو باڕیێکی ئیسپانیاوە و داوای پارەی کرد،
کارمەندەکان لەبری ترس دەستیان کرد بە پێکەنین و تەنانەت یەکێک لە کارمەندەکان بە
بێباکی چەکەکەی لە دەستی پیاوەکە گرت و پێی وت کە ئەمە لە یاری منداڵان دەچێت.
دزەکە کە هەستی
بە سووکایەتی دەکرد بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد و داوای پارەی دەکرد، بەڵام
کارمەندەکان بە پێکەنینەوە لێیان دەپرسی ئایا دەتەوێت پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەین.
بۆ ئەوەی
بیسەلمێنێت کە مەبەستی دزییە، دزەکە دەمانچەیەکی دەرکرد و کێشای بە مێزی باڕەکەدا
و تەنانەت چەقۆکەشی خستە سەر ملی یەکێک لە کارمەندەکان، بەڵام کارمەندەکە زۆر بە
هێمنی وەڵامی دایەوە و وتی کە چەقۆکە کولە و ناتوانێت بیبڕێت.
لە کۆتاییدا
دزەکە کە بینی کەس بە هەندی وەرناگرێت، بە بێزاری و بێدەنگی بە دەستی خاڵی لە
باڕەکە چووە دەرەوە.
دوای ئەوەی دزەکە لە شوێنێکی تری شارەکە
دەستگیرکرا، کارمەندانی باڕەکە تووشی شۆک بوون کاتێک زانییان ئەو کەسە دزێکی
ڕاستەقینە بووە و پێشتر هێرشی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی تر.
یەکێک لە
کارمەندەکان وتی کە ئەوان و کڕیارەکانیش هەموویان وایانزانیوە گاڵتەیە و تا کۆتایی
پێدەقەنین بەبێ ئەوەی بزانن لە چ مەترسییەکدان، کە ئەمەش نیشانی دەدات هەندێک جار
نەزانینی مەترسی دەبێتە باشترین قەڵغان بۆ پاراستنی مرۆڤ.
Bartender and customer laugh at armed robber, thinking the robbery was a prank in Mijas, Spain
byu/SafeImpressive4413 inPublicFreakout