چین لەژێر ڕووباردا تونێلێکی شەمەندەفەری دروست دەکات

PM:04:54:01/04/2026

504 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان، چین قۆناغی هەڵکەندنی بەشە ژێرئاوییەکەی تونێلێکی شەمەندەفەری خێرای بە درێژی زیاتر لە ١٤ کیلۆمەتر لە ژێر ڕووباری یانگتسی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی" scmpئەم پڕۆژە ستراتیژییە نیشانەی تەرخانکردنی بودجە و تەکنەلۆژیایەکی گەورەیە بۆ فراوانکردنی تۆڕی هێڵی ئاسنی ژێر زەوی و ژێر ئاو لەو وڵاتەدا کە وا دەکات گواستنەوە بچێتە قۆناغێکی نوێوە.

ئەم تونێلە شاری تایکانگ لە پارێزگای جیانگسۆ دەبەستێتەوە بە دوورگەی چۆنگمینگ لە شەنگهای و بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمی چین، پڕۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا بە تەواوی ئامادە دەبێت.

گرنگییەکی تری ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە کە شەمەندەفەرەکان دەتوانن بە خێرایی ٣٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ناویدا تێپەڕ بن، ئەمەش کاتی گەشتکردن لە نێوان شارە پڕ دانیشتووانەکانی کەناراوی ڕۆژهەڵات و شاری هێفێی ناوەندی پارێزگای ئەنھوی زۆر کەم دەکاتەوە.

بەکارهێنانی ئامێری گەورەی هەڵکەندن لە قووڵاییەکانی ژێر ڕووبارەکە بە بێ تێکدانی ڕێڕەوی کەشتیوانی، دەستکەوتێکی گەورەی ئەندازیارییە.

ئەم هەوڵانەی چین بەشێکن لە ستراتیژییەکی درێژخایەن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و خێراکردنی جووڵەی بازرگانی لە ناوچە گرنگەکاندا.