ئەسپێکی سپی
تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "گرینگۆ" توانی ڕیکۆردێکی نوێ لە کتێبی گینیسدا
تۆمار بکات دوای ئەوەی ٣٨ جوڵە و فێڵی جیاوازی لە ماوەی کەمتر لە سێ خولەکدا
ئەنجامدا.
ئەم ئەسپە کە
لە جۆری مەستانگە، تەنها لە ٢ خولەک و ٤٧ چرکەدا هەموو ئەرکەکانی خۆی بەجێهێنا، گرینگۆ
لە لایەن خاوەنەکەیەوە کە ناوی "لۆرین زێپێدا"یە ڕاهێنراوە.
ئەو کارانەی کە
ئەنجامی دان پێکهاتبوون لە سەمای تایبەت، لێدانی تۆپ، ڕاوەشاندنی ئاڵا، لێدانی
زەنگ و تەنانەت ژەنینی ئامێری میوزیکی بە لوتی، هەر بۆیە ئەم چالاکییە هەمەجۆرانە
سەرنجی هەموو ئامادەبووانیان ڕاکێشا.
خاوەنی ئەسپەکە
ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕیکۆردە بۆ ئەوان زۆر گرنگە، چونکە شێوازی ڕاهێنانیان
جیاواز بووە لە شێوازە باوەکانی جیهانی ئەسپ.
ئەو ڕایگەیاند کە بەکاریهێنانی هاندانی ئەرێنی کە
زیاتر بۆ سەگ بەکاردێت، بۆ ئەسپیش زۆر کاریگەرە.
زێپێدا هیوادارە کە ئەم دەستکەوتەی گرینگۆ ببێتە
هاندەر بۆ ڕاهێنەرانی تر تا پەنا بەرنە بەر شێوازی مرۆیی و نەرم بۆ مامەڵەکردن
لەگەڵ ئەسپ، و بیسەلمێنن کە ئەسپەکان دەتوانن کاری زۆر زیاتر ئەنجام بدەن جییا لە
سواریی.