کێشە و
ئاڵۆزییەکانی نێوان یاریزانی ناوداری تۆپی پێ، دەیڤد بێکهام و کوڕە گەورەکەی،
بروکلین بێکهام، گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار.
بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکان، دەیڤد بێکهامی تەمەن ٥٠
ساڵ بە دەست خەمۆکی و گریانی بەردەوامەوە دەناڵێنێت بەهۆی دوورکەوتنەوەی کوڕەکەی
لە خێزانەکەیان.
ئەم بارودۆخە
دەروونییە خەمناکە لە کاتی کۆنسێرتێکی کوڕە بچووکەکەی، کروز بێکهام، لە شانۆیەکی
لەندەن بە ڕوونی دەرکەوت.
کاتێک کروز گۆرانییەکی بە ناوی "Loneliest Boy"چڕی،
کە باس لە تەنیایی و دوورکەوتنەوەی براکەی دەکات، دەیڤد و ڤیکتۆریای هاوسەری و
ڕۆمیۆی کوڕیان نەیانتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانیان بکەن.
ئامادەبووان
ئاماژەیان بەوە کردووە کە خێزانەکە وەک ئەوە وابوون خەریکی شیوەنگێڕان بن بۆ
پەیوەندییەک کە هێشتا ماوە بەڵام دەستیان پێی ناگات.
بروکلین بێکهام
کە لەگەڵ هاوسەرەکەی، نیکۆلا پێڵتز، لە ئەمریکا دەژی، هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ
دایک و باوک و براکانی پچڕاندووە.
باری گرژییەکە
گەیشتووەتە ئاستێک کە بروکلین براکانی لە سۆشیاڵ میدیا بلۆک کردووە و داوای کردووە
تەنها لە ڕێگەی یاساییەوە قسەی لەگەڵ بکەن.
تەنانەت ئەم هاوینەی ڕابردوو کاتێک بروکلین و
هاوسەرەکەی جارێکی تر پەیمانی هاوسەرگیرییان نوێ کردەوە، هیچ ئەندامێکی خێزانی
بێکهامیان بانگهێشت نەکردبوو.
سەرەڕای ئەم
هەڵوێستە توندانەی بروکلین، سەرچاوە نزیکەکان دەڵێن دەیڤد و ڤیکتۆریا هێشتا
خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ کوڕەکەیان هەیە و هیوادارن ڕۆژێک بێت ئەم کێشانە کۆتاییان
بێت و خێزانەکەیان یەکبگرێتەوە.