ئەمڕۆ نرخی زیو بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ سێشەممە،
نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتە ٧٣.٢٧ دۆلار، ئەمەش
بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوە بە ڕێژەی ٧.٧٨٪ دەخەمڵێنرێت بە بەراورد بە داخستنی پێشوو
کە ٦٧.٩٩ دۆلار بوو.
بەپێی داتاکانی بازاڕ، نرخی ئەم کەرەستە خاوە
تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٪ زیادی کردووە.
ئامارەکان
نیشانی دەدەن کە نرخی زیو بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی گەورەی
بەسەردا هاتووە، بە جۆرێک کە ساڵێک لەمەوبەر نرخی یەک ئۆنسە تەنها ٣٤.١٩ دۆلار
بووە.
ئەمەش واتا
نرخی زیو لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی ١١٤.٢٩٪ بەرزبووەتەوە.
شارەزایان
ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرزترین ئاستی نرخی زیو لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١١٧.٣٩
دۆلار بووە و نزمترین ئاستیشی ٢٨.٦٧ دۆلار بووە.