لە ڕووداوێکی سەیردا کچێک ٨٨ هەزار دۆلاری لە
پەنجەرەی ماڵەکەیەوە فڕێدایە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسيا اليوم"
کچێکی تەمەن هەشت ساڵان لە مۆسکۆ، جانتایەکی پڕ لە پارە کە ٨٨ هەزار دۆلاری تێدابوو
لە پەنجەرەی ماڵەکەیانەوە فڕێدایە سەر شەقامەکە، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە دایکی
دوای ئەوەی لە نێوانیاندا دەمەقاڵێ و کێشە دروست ببوو.
دوای کەوتنی جانتاکە بۆ سەر شەقامەکە، چەند مێردمنداڵێک
دەستیان بەسەردا گرت و بەشە زۆرەکەی پارەکەیان برد و ئەوەی دیکەشیان سووتاند، بەبێ
ئەوەی هۆکاری ئەم ڕەفتارەیان دیار بێت.
بەپێی زانیاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بڕی
٨٣ هەزار دۆلار دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی، لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەو
بڕە پارەیەی دیکە دەکرێت کە مێردمنداڵەکان لەناویان بردووە.