توێژینەوە زانستییەکان لە ئازاری
٢٠٢٦دا دەریانخستووە کە گۆڕینی نانی سپیی ئاسایی بۆ نانی بۆر دەبێتە هۆی
کەمکردنەوەی بەرچاوی بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکری خوێن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " eremnews"، شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بەوە
دەکەن نانی بۆر کارێگەری ئەرێنی لەسەر شکری خوێن دروست دەکات و ئەمەش وای لێدەکات
ببێتە بژاردەیەکی نموونەیی بۆ ئەوانەی بەدوای هاوسەنگی وزە و تەندروستی کۆئەندامی
هەرسدا دەگەڕێن.
نهێنی ئەم نانە لە پرۆسەی هەوێنکردنی
خاودایە، لەم پرۆسەیەدا، ترشە ئەندامییەکان دروست دەبن کە دەبنە هۆی خاوکردنەوەی
پرۆسەی هەرسکردن و مژینی کاربۆهیدراتەکان، بەرزبوونەوەی پلەبەپلە و کەمتر لە
گلوکۆزی خوێن و ئەنسۆلین، بەراورد بەو جۆرە نانانەی کە بە هەوێنی پیشەسازی خێرا
دروست دەکرێن.
بەپێی
ئەنجامی توێژینەوەکە ١٨
تاقیکردنەوەی کلینیکی لەخۆگرتبوو، ئەوەی ئاشکرا کرد ئەو کەسانەی نانی بۆریان
خواردووە دوای ٦٠ بۆ ١٢٠ خولەک لە نانخواردن، ئاستی شەکری خوێنیان بە ڕێژەیەکی
بەرچاو کەمتر بەرزبووەتەوە، ئەم نانە پێوەرێکی گلایسیمی (GI) نزمە،
ئەمەش واتە نابێتە هۆی بەرزبوونەوە شەکرە کە دواتر دەبێتە هۆی هەستکردن بە شەکەتی
و تەمبەڵی.
بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە
کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێندا بەدەست بهێنیت، شارەزایان ئەم ئامۆژگارییانە دەخەنە ڕوو:
١. باشترە ئەو جۆرەی هەڵبژێریت کە لە
گەنمی تەواو دروست کراوە، چونکە ڕێژەی ڕیشاڵ تێیدا زیاترە و پرۆسەی هەرس خاوتر دەکاتەوە.
٢. تێکەڵکردنی لەگەڵ پرۆتین و چەورییە
تەندروستەکان، خواردنی
نانەکە لەگەڵ ئەڤۆکادۆ، کەرەی فستق، یان نۆک یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی هەڵمژینی
شەکر.
٣. سەرەڕای سوودەکانی، زۆر خواردنی
دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی شەکر، بۆیە پابەندبوون بە بڕی گونجاو پێویستە.