توێژینەوەیەکی
ناسا پێشبینی کۆتایی هاتنی ژییان لەسەر زەوی دەکات و هۆکارەکەشی دەخاتە ڕوو.
بەپێی
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "Nature
Geoscience" بڵاوکراوەتەوە، ناسا و
تیمی توێژەرانی نێودەوڵەتی نوێترین لێکۆڵینەوەیان دەربارەی داهاتووی زەوی
بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە هەسارەکەمان لە دوای نزیکەی ١.١ ملیار ساڵی تر
توانای پاڵپشتیکردنی ژیانی ئاڵۆزی نامێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە زەوی خۆی وەک تەنێکی
فیزیکی بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر دەمێنێتەوە، بەڵام بەرگەهەواکەی پێش هەموو شتێک
گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
هۆکاری سەرەکی
ئەم کۆتاییهاتنە بۆ خۆر دەگەڕێتەوە، خۆر لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا گەرمتر و گەشاوەتر
دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بە هەڵمبوونی ئاوی دەریاکان و دروستبوونی کاریگەرییەکی کوشندە
کە لە کۆتاییدا ئۆکسجین لە بەرگەهەوادا ناهێڵێت.
زانیارییەکان
جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە پرۆسەیەکی زۆر خاوە و پەیوەندی بە گۆڕانی کەشوهەوای
ئێستاوە نییە کە مرۆڤ هۆکارەکەیەتی. زانایان دەڵێن هەسارەکەمان لە داهاتوویەکی زۆر
دووردا لە جیهانێکی شین و پڕ لە ئۆکسجینەوە دەگۆڕێت بۆ جیهانێکی وشک و بێ ئۆکسجین،
ئەمەش تەحەدایەکی نوێ دەخاتە بەردەم گەردوونناسان تاوەکو لە کاتی گەڕان بەدوای
ژیان لە هەسارەکانی تردا، تەنها پشت بە بوونی ئۆکسجین نەبەستن.