باڵکۆنێک لەگەڵ کەباب و خواردنیتر
بەرامبەر 500 یۆرۆ بۆ چوار کەس ئەگەر دەیانەوێت جیاوازتر بینەری یارییەکەی ئیتاڵیا
ببن.
بڕیارە شەوی سێشەممە لە یارییەکی
چارەنووسسازدا و لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە
دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی هەڵبژاردەی بۆسنە و هەرسک.
ئەو یارییە لە یاریگای بیلینۆ پۆلجی
لە شاری زینیکا لە وڵاتی بۆسنە و هەرسک بەڕێوەدەچێت کە شوێنی 16 هەزار هاندەر
دەبێتەوە و چەند هاندەرێکی ئیتاڵیاش چوونەتە ئەو وڵاتە بۆ پشگیری کردنی
هەڵبژاردەکەیان.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە خاوەنی
خانویەک کە لە چوار دەوری یاریگاکەیە ئۆفەرێکی ناوازەی پێشکەش کردووە بۆ هەر کەسێک
کە دەیەوێت لە کەشێکی سەرنجڕاکێشدا بینەری یارییەکە ببێت.
نۆزیدینۆزۆ کە خاوەنی ئەو خانوەیە لە
ئەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی داناوە و نوسیویەتی ئەمە باڵکۆنی خانوەکەمە و
دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ بینینی یارییەکە بەشێوازێکی جیاوازتر.
دەشڵێت، لەم باڵکۆنەدا شوێنی چوار
کەس دەبێتەوە و ئۆفەرەکان بریتی دەبن لە خواردنی کەباب و چەندین جۆری تری میوەکان
کە هەموو ئەوانەش بەرامبەر بڕی 500 یۆرۆیە.