زۆربەی کات کارەکانمان دوادەخەین نەک
لەبەر ئەوەی تەمەڵین، بەڵکو لەبەر ئەوەی مێشکمان لەو کارە نیگەران دەبێت یان لە قورسی
کارەکە دەترسێت.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "deprocrastination"، ئەمە دیاردەیەکی باوی مێشکە کە
کارەکان بۆ کاتێکی نادیار دوادەخات، بەڵام شارەزایانی بواری دەروونی چەند رێگایەکی
گرنگیان دەستنیشان کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لەم دیاردەیە، بەم شێوەیە:
١. کاتێک حەز ناکەیت کارێک ئەنجام
بدەیت، بە خۆت بڵێ "تەنها پێنج خولەک بۆ ئەم کارە تەرخان دەکەم، ئەگەر دوای پێنج
خولەکەکە ویستم وازی لێ بهێنم، ئازادم"، زۆربەی کات قورسترین بەشی کارەکە دەستپێکردنە
کاتێک دەستت پێکرد، مێشکیشت ئامادە دەبێت بۆ تەواوکردنی.
٢. زۆرجار کارێکی گەورە وەک کێوێک
دەردەکەوێت و دەمانترسێنێت، لەجیاتی ئەوەی بڵێیت "دەبێت ئەم پرۆژەیە تەواو
بکەم"، بیخەرە سەر چەند هەنگاوێکی بچووک بۆ نموونە بڵێ "تەنها ناونیشانی
ڕاپۆرتەکە دەنووسم"، ئەمە ئاستی فشار لەسەر مێشک کەم دەکاتەوە.
٣. گرنگترین کارەکەت لە بەیانیاندا
ئەنجام بدە چونکە بەپێی زانستی دەروونناسی، وزەی مێشک بەیانیان لە بەرزترین
ئاستدایە، قورسترین کارەکەت کە ئارەزووی ناکەیت، یەکەم کاری بەیانیانت بێت، کاتێک
تەواو بوویت هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکەیت کە بۆ هەموو ڕۆژەکە وزەت پێ دەبەخشێت.
٤. مێشکی مرۆڤ بۆ ئەوە دروست نەکراوە بە
یەکەوە چەند کارێک بکات، کاتێک لە نێوان کارەکاندا دەگۆڕێیت، مێشکت وزەیەکی زۆر
بەفیڕۆ دەدات، یەک کار هەڵبژێرە، تەواوی بکە، پاشان بڕۆ سەر کارێکی دیکە.