ئایا بۆت دەرکەوتووە کە گەر ١٠
ستایشت بکەن و تەنها یەک کەس ڕەخنەت لێ بگرێت، تۆ تەنها بیر لەو ڕەخنەیە
دەکەیتەوە؟، لێرەدا هۆکارەکەی دەخەینەروو.
لە ماڵپەڕی
" verywellmind"
بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران باس لەوە دەکەن کە ئەمە میکانیزمێکی پاراستنە کە لە مێشکی کۆنی
مرۆڤەوە ماوەتەوە، لە کۆندا مرۆڤ دەبوو زۆر ئاگاداری مەترسییەکان بێت وەک دڕندەکان
بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، بۆیە مێشک فێری ئەوە بووە زیاتر تەرکیز لەسەر مەترسی و شتە
نەرێنییەکان بکات نەک شتە ئەرێنییەکان.
مێشک بەردەوام بەدوای هەڕەشە یان هەڵەدا
دەگەڕێت، تەنانەت ئەگەر مەترسیی ڕاستەقینەش نەبێت، مرۆڤەکان بەهۆی ئەم دیاردەیەوە، سەرکەوتنە
بچووکەکان و ساتە خۆشەکان پشتگوێ دەخەن.
لەمبارەیەوە
پسۆران هۆشداری دەدەن کە هەر
کاتێک بیرکردنەوەیەکی نەرێنیت بۆ هات، لە خۆت بپرسە "ئایا ئەمە ڕاستەقینەیە،
یان تەنها ترسێکی بێ بنەمایە؟"،
یان ڕۆژانە سێ شت بنووسە کە تێیدا
سەرکەوتوو بوویت یان هەستت بە خۆشی کردووە، ئەمە مێشک ڕادەهێنێت کە تەرکیز لەسەر
شتە ئەرێنییەکانیش بکات، هەروەها سنووردارکردنی هەواڵە نەرێنییەکان چونکە زۆر سەیرکردنی هەواڵە تراژیدییەکان
بەردەوام هەستی مەترسی لە مێشکدا چالاک دەکات.