بۆچی هەمیشە هەست بە بێهێزی دەکەیت؟

PM:02:19:29/03/2026

2948 جار خوێندراوەتەوە

زۆر جار ڕەنگە هەست بکەیت سەرەڕای ئەوەی شەوان خەوتووی، بەڵام بەیانیان بە ماندوێتی لە خەو هەڵدەستیت یان لە کاتی کارکردندا وزەت نییە، ئەمە تەنها کێشەیەکی جەستەیی نییە، بەڵکو دەکرێت پەیوەندی بە شێوازی ژیانتەوە هەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24"، پسپۆران ئاماژە بەو هۆکارانە دەکەن کە دەبنە هۆی ماندووێتی، بەم شێوەیە:

١. کەمی ئاو: وشکبوونەوەی جەستە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی وزەی جەستە.

٢. خۆراکی ناتەندروست:زۆر خواردنی شەکر و کاربۆهیدراتی ئامادەکراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە و دابەزینی خێرای شەکری خوێن، ئەمەش وادەکات هەست بە ماندووێتی بکەیت.

٣. کەمی جوڵ: کەمی وەرزشکردن و دانیشتنی زۆر وادەکات جەستە هەست بە تەمبەڵی و ماندوێتی بکات.

٤. فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ: ماندوێتیی دەروونی بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ جەستە و وزەت لێ دەسەنێتەوە.

٥. کەمی ڤیتامینەکان: بەتایبەت ڤیتامینیD، B12 و ئاسن.