کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ
بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە
ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ
پێشبینیی باران بارینی مامناوەند و تەرزە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦،
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە دوای
نیوەڕۆوە باران بە شێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێتو لە شەودا
ئەگەری دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی
ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکە و لە شەودا ئەگەری هەیە زیاتر پلەکانی
گەرما داببەزن.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ
ئاماژەی بەوەکرد،باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامدەبێت و دابارین
زۆربەی کات بە شێوەی بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە برووسکەش هەیە. وتیشی،
پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە سنورییەکان هەیە.
باسی لەوەشکرد، پارێزگاکانی سلێمانی،
هەولێر، هەڵەبجە، کەرکوک، ناوچە دەشتایەکانی پارێزگای هەولێر، دەشتی شارەزوور،
ئیدارەی گەرمیان و دوکان دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و
ئەگەری هەورە برووسکەش، ئەگەری هەیە لە ناوچە سنووریەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو
بەفر ببارێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی