خواردنەوەی شیر پێش خەوتن چەندین سوودی تەندروستی جیاوازی هەیە، نەک تەنها
بۆ منداڵان بەڵکو بۆ هەموو تەمەنێک.
لە ماڵپەڕی "webteb"
بڵاوکراوەتەوە، پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی شیر پێش خەوتن چەندین سوودی
تەندروستی هەیە، بەم شێوەیە:
١. یارمەتیدەرە خێراتر بخەویت، بە شێوەیەکی قووڵتر
خەوت لێبکەوێت.
٢. وادەکات هەست بە برسێتی نەکەیت لە کاتی خەودا.
٣. یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ.
٤. تەندروستی ئێسک باشتر دەکات و رێگری دەکات
لە هەندێک نەخۆشی وەکو پووکانەوەی ئێسک.
٥. باشترکردنی تەندروستی پێست و پاراستنی لە چرچی
و لۆچی.
٦. کاریگەری هێورکەرەوەی لەسەر جەستە هەیە بە
دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆرتیزۆڵ.