لە پێشبڕکێی شاجوانی تایلاند یەکێک لە بەشداربووان
کیفی ددانەکانی دەکەوێتە خوارەوە بەڵام بە کاردانەوەکەی هەمووان سەرسام دەکات.
بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی،
بەشداربوویەک بە ناوی "کامۆلوان تشاناگۆ" لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا
لەسەر شانۆ لە پێشبڕکێی شاجوانی تایلاند "Miss Grand Thailand"، رووبەرووی دۆخێکی ناخۆش دەبێتەوە کە کتوپڕ کیفی ددانەکانی دەکەوێتە
خوارەوە.
بەڵام تشاناگۆ بە هێمنییەکی سەرنجڕاکێشەوە مامەڵەی
لەگەڵ بارودۆخەکەدا کرد، بۆ چەند چرکەیەکی کەم پشتی کردە ئامادەبووان و بە خێرایی ددانەکانی
جێگیر کردەوە، پاشان گەڕایەوە و درێژەی بە نمایشەکەی دا وەک ئەوەی هیچ ڕووداوێک ڕووی
نەدابێت.
جگە لەوەش بە متمانەیەکی زۆرەوە بەردەوام بوو
لە نمایشەکەی، بە عەزییە درەوشاوەکەیەوە لەبەردەم کامێراکاندا زەردەخەنەی دەکرد و بە
جێگیرییەوە جووڵەکانی ئەنجام دەدا، ئەمەش وای کرد ئامادەبووان بە گەرمی چەپڵەی بۆ لێبدەن.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا،
زۆر کەس ستایشی کاردانەوەکەییان کرد و بە نموونەی لێهاتوویی و توانای کۆنتڕۆڵکردنی
دۆخە سەختەکانیان باسیان دەکرد.