لە ڕووداوێکی
دەگمەن و سەرنجڕاکێشدا لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا، تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتە گەڕۆکەکان
تووشی کێشەیەکی گەورەبووەتەوە.
لە ماوەی تەنیا
چەند ڕۆژێکی کەمدا، دوو ڕۆبۆتی جیاوازی گەیاندنی کاڵا کە سەر بە کۆمپانیا
تەکنەلۆژییە گەورەکان، خۆیان کێشاوە بە دوو وێستگەی چاوەڕوانی پاسدا و شووشەی
وێستگەکانیان بە تەواوی وردوخاش کردووە.
ڕووداوی یەکەم
کە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کراوە، نیشانی دەدات ڕۆبۆتێکی کۆمپانیای "Serve Robotics" بە
خێرایی دە کێشێت بە وێستگەیەکی پاسی "CTA"و دوای شکاندنی
شووشەکە، ڕۆبۆتەکە لە شوێنی خۆی دەوەستێت.
تەنیا دوای دوو ڕۆژ، ڕووداوێکی تری هاوشێوە لە
وێستگەیەکی تر ڕوویدا کە ئەمجارەیان ڕۆبۆتێکی تر بووە هۆی شکاندنی شووشەکان.
هەرچەندە
هەردوو کۆمپانیاکە بەرپرسیارێتی تێچووی چاککردنەوەی زیانەکانیان گرتووەتە ئەستۆ و
ڕایانگەیاندووە کە "ئەم ڕووداوانە لە دەرەوەی نەریتی کارکردنی ئاسایی
ڕۆبۆتەکانن"، بەڵام خەڵکی شارەکە بەمە ڕازی نین.
زیاتر لە ٣٧٠٠ کەس واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوای
کۆتاییهێنان بە پڕۆژەی تاقیکردنەوەی ئەم ڕۆبۆتانە دەکەن لە شەقامەکاندا.
ئەم پڕۆژەیەی شیکاگۆ کە بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٧
بەردەوام بێت، ئێستا لەژێر گوشارێکی زۆردایە، چونکە هاووڵاتییان دەپرسن: ئەگەر ئەم
ڕۆبۆتانە نەتوانن وێستگەیەکی جێگیری پاس ببینن، چۆن دەتوانن لە ناو قەرەباڵغی
پیادە و منداڵاندا بە سەلامەتی ڕێ بکەن؟