کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی
هەرێم لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە
لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، سبەینێش باران دەبارێت و لە هەندێک لە ناوچە
شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ تاکو
ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وە ناوچە سنووریەکانی زاخۆ، نمەبارانی
پچرپچڕ کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە پلەکانی گەرما
یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە و بایەکی لەسەرخۆی دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی
بەوەکرد، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمە باران
هەرێم دەگرێتەوە، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەلات سنووری گەرمیان وەپارێزگاکانی
هەڵەبجە و سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری
درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکاندا، هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی
باکووری رۆژهەلات دەبارێت.
باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما
نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی
نمەباران دەبێت و کاریگەری لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەلات زیاتر دەبێت، هەروەها
کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بۆ ئەمرۆ:
سلێمانی: ١٤ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:١٩پلەی سیلیزی