توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ ئاشکرای
کردووە کە هەوکردنی درێژخایەن و کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا، مەترسیی مردنی
پێشوەختە لەو ژنانەدا زیاد دەکەن کە لە تەمەنی بێهیواییدان.
بەپێی ماڵپەڕی "روسيا اليوم"، زانایان
لەم توێژینەوەیەدا داتای زیاتر لە ٧٨٠٠ ژنیان شیکردووەتەوە کە قۆناغی
بێهیواییان تێپەڕاندووە، دەرەنجامەکان دەریانخستووە کە باشتربوونی نیشاندەرەکانی
تەندروستیی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە کەمبوونەوەی مەترسیی
مردنی پێشوەختە لە ژناندا هەیە، بەتایبەتی بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە.
شیکردنەوەکان دەریانخستووە کە بەشێکی
ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی چەوری و هەوکردنە سیستەمیکەکان لە جەستەد دوای
قۆناغی بێهیوایی، ژنان زۆرجار تووشی دووبارە دابەشبوونەوەی چەوری دەبن، بەتایبەتی
لە ناوچەی سکدا ئەمەش دەبێتە هۆی:
١. زیادبوونی کردارە هەوکردنەکان لە
جەستەدا.
٢. بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی
تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
٣. تێکچوونی پرۆسەی میتابۆلیزم.
توێژەران جەختیان لەوە کردەوە کە
ئەنجامەکان گرنگیی کۆنتڕۆڵکردنی شێوازی ژیان دەردەخەن، بەتایبەتی:
- سیستەمی خۆراکی تەندروست.
- چالاکیی جەستەیی.
- خەوی باش و ڕێک.
- وازهێنان لە جگەرەکێشان.
پاراستنی تەندروستیی دڵ و میتابۆلیزم
دوای قۆناغی بێهیوایی، دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی
مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، هەروەها تەمەنی ژنان درێژتر بکات.