خانمە
هونەرمەند نازدار جزیری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی ( نەورۆزە ) لە ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٦،
کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بڵاو کردەوە.
"نەورۆزە"
دەبێتە یەکەمین بەرهەمی فەرمی نازدار جزیری لە ساڵی ٢٠٢٦ دا بڵاوی دەکاتەوە، کە
گۆرانیەکی کرمانجی شادە تایبەت بە یادی نەورۆز و سەریساڵی کوردی، خانمە هونەرمەند
نازدار جزیری زیاتر لە دوو ساڵە کار لەسەر ئەم بەرهەمە دەکات بۆ ئەوەی لە هەموو
نەورۆزێک ببێتە گۆرانی دڵخوازی هەر کوردێک بۆ یادی نەورۆز و سەریساڵی کوردی، لەبەر
ئەوەی نەورۆز تایبەتە و گرینگی خۆی هەیە.
ئەم بەرهەمە لە ئاوازی هونەرمەند
ڕابین’ە، تێکستی لەلایەن هونەرمەند نازدار نوسراوە، گۆکسەل کامجی کاری بەرهمهێنانی
موزیکی بۆ ئەنجامداوە، لەلایەن سیپان فادل کاری دەرهێنانی بۆ کراوە بەشێوەی ژیری
دەستکرد ڤیدیۆ کلیپەکە بەرهەمهاتوە، بەرهەمی نازدار پڕۆدەکشن’ە، لەسەر یوتوب
کەناڵی فەرمی نازدار جزیری بڵاو کراوەتەوە.
نازدار له ساڵ
١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکوری کوردستان له دایکبووە، لە تەمەنی شهش ساڵی
لەگەڵ خێزانەکەی کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبوون، چەندین
بەرهەم و کلیپی تایبەت بەخۆیەتی، لە زانکۆی ئەلمانیا بەشی دەروونناسی تەواو کردووە.