شارەزایانی
بواری پاراستنی زانیاری هۆشدارییەکی توند دەدەنە بەکارهێنەرانی ئایفۆن.
بە پێی
هەواڵێکی ماڵپەڕی "Daily mail"، ڤایرۆسێکی مەترسیدار بە ناوی DarkSword دەتوانێت
بە ئاسانی دزە بکاتە ناو مۆبایلەکان و زانیارییە تایبەتییەکان بدزێت.
گرووپی گەڕان بەدوای هەڕەشەکانی گوگڵ
ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە پشت بە شەش کەلێن و لاوازیی جیاواز لە سیستەمی iOS و
وێبگەڕی Safari دەبەستێت و بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر هەستی پێ بکات،
تەنیا بە سەردانیکردنی وێب سایتێکی تووشبوو جێگیر دەبێت.
جۆرێکی تری ئەم
ڤایرۆسە بە ناوی "Ghostblade"دەتوانێت دەست
بەسەر نامەکان، وێنەکان، مێژووی پەیوەندییەکان و زانیارییەکانی iCloudدا
بگرێت، هەروەها زانیارییەکانی نێو واتسئاپ و تێلێگرام و پاسوۆردەکان و جزدانە
ئەلیکترۆنییەکانی دراوە دیجیتاڵییەکان بدزێت.
ئەو مۆبایلانەی وەشانی iOS
18.4 تا 18.7
بەکاردەهێنن لەژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆدان و مەزەندە دەکرێت لە نێوان ٢٢٠ بۆ ٢٧٠
ملیۆن ئایفۆن لە جیهاندا هێشتا ئەم وەشانە کۆنانەیان لەسەر بێت و نوێ نەکرابێتنەوە.
کۆمپانیای ئەپڵ
ڕایگەیاندووە کە ئەم کێشانە لە وەشانە نوێیەکاندا چارەسەر کراون، بۆیە گرنگترین
هەنگاو بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت ئەپدەیت کردنی خێڕایە بۆ نوێترین وەشانی بەردەست.
هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کارەکەیان هەستیارە، وەک
ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان، پێشنیار دەکرێت تایبەتمەندیLockdown Mode لە
ڕێگەی Settings و پاشان Privacy
& Security چالاک
بکەن بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دزەکردنێکی پێشوەختە.