گرنگترین سوودەکانی خواردنی هەنار

PM:01:49:14/10/2021

13876 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە میوە دیارەکانی وەرزی پاییز، بەهۆی بوونی چەندین ڕەگەزی جیاواز لە پێکهاتەیدا جەستە لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەپارێزێت، هەنارە.

ماڵپەڕی دایرێکشن لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، هەنار سەرچاوەی سەرەکیی پێکهاتەی پۆلیڤینۆڵە، کە ماددەیەکی دژە ئۆکسانە و خانەکانی لەش لە لەناوچوون دەپارێزێت، ئەو ماددە دژە ئۆکسانەی لە هەناردا هەیە سی هێندە زیاترە کە لە چای سەوزدا بوونی هەیە، هەربۆیە خواردنی لە چای سەوز بەسوودترە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەنار جەستە دەپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن، چالاکیی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

لە هەنارێکدا ٢٣٠ کالۆری بوونی هەیە، ٢٠%ی لە پۆتاسیۆم پێکدێت کە جەستە لە ڕۆژێکدا پێویستییەتی، ٥٠%ی ڤیتامین سیی تێدایە.

هەنار تێکڕای لێدانەکانی دڵ ڕیکدەخات، کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستە دەکاتە دەرەوە، بەمەش سکۆڵەی دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

هەنار لە قەبزیی توند دەتپارێزێت و چارەسەری دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە میکرۆب و ڤایرۆس دەکات نەچنە جەستەوە، لەم دۆخەشدا وەک دەرمانی دژە زیندەگی ڕۆڵ دەبینێت.