شێوازی خۆشکردنی زەیتون

AM:11:38:14/10/2021

13200 جار خوێندراوەتەوە

زەیتون یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان و زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی دەخەینە ڕوو.

پێداویستییەکان:

زەیتون بە پێی پێویست

لیمۆ

ئاو

خوێ

شێوازی ئامادەکردنی:

بۆ هەر کیلۆیە زەیتون پێویستمان بە نزیکەی ١٠ لیمۆ هەیە، هەروەها هەشت پەرداخ ئاو و یەک پەرداخ خوێ.

سەرەتا لیمۆکە لەت لەت دەکەین و دەیخەینە ئامێری تێکەڵکەرەوە و پاشان ئاو و خوێکەی بەسەردا دەکەین.

پاشان زەیتونەکە دەخەینە ناو دەفرێکی شوشەوە و دواتر گیراوەکە دەکەین بەسەر زەیتونەکەدا سەری شوشەکە باش دادەخەین تا هەوای تێنەچێت.