لە هەفتە مۆدەی پاریس، دیزاینەرێکی تەمەن نۆ ساڵ مێژووی تۆمارکرد و بووە
گەنجترین دیزاینەر لە مێژوودا.
لە هەفتە مۆدەی پاریس لە ئۆپێرا گارنیەر، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان
هەموو یاساکانی جیهانی مۆدەی گۆڕی،ماکس ئەلێکساندەر دیزاینەری ئەمریکی، توانی
مێژوو تۆمار بکات و وەک گەنجترین دیزاینەر یەکەم کۆلێکشنی خۆی لە هەفتە مۆدەی
پاریس پێشکەش بکات.
کۆلێکشنی پاییز و زستانی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ی ماکس، تەنها جلی ئاسایی نەبوون،
بەڵکو تێکەڵەیەک بوون لە بڕینی ئەندازەیی ورد و قوماشی لوکس کە سەرنجی هەموو
ڕەخنەگرانی مۆدەی بۆ لای خۆیدا ڕاکێشا.
فۆزا دیوف، یەکێک لە مۆدێلە بەشداربووەکان، لەم بارەیەوە وتی "یەکێک
بوو لە باشترین ڕۆژەکانی ژیانی هونەریم کاتێک لەسەر ڕێڕەوەکەت ڕۆیشتم و کۆمەڵە نایابەکەتم
پێشکەش کرد، کاری بلیمەتێکی تەمەن ٩ ساڵە، زۆر شانازیت پێوە دەکەم، بۆ پێگەیشتن و وردبینی
بەرزت".
بەپێی تۆمارەکانی کتێبی گینس، ئەلێکساندەر گەنجترین دیزاینەرە لە جیهاندا،
کە بەگوێرەی تۆماری گینس، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەستی کردووە بە دیزاین و دورین
و فرۆشتنی جلوبەرگ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، دایکی ئەلێکساندەر بە ناوی شێری مادیسۆن،
هونەرمەندە و لەوەوە ئیلهامی وەرگرتووە.